هەڕەشەی تورکیا بە دژی یەپەگە
حوزهیران 30, 2017 12:54 Asia/Tehran
دەوڵەتی تورکیا هەڕەشەی کرد یەکەی بەرگری گەل یەپەگە لە شاری تەل رەفعەت و فڕۆکەخانەی سەربازی منەغ لەباکووری سوریا وەدەردەنێت .
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، میدیاکانی تورکیا بە گێڕانەوە لە دەوڵەتی تورکیا ڕایانگەیاند : ئۆپراسیۆنی داهاتوو بە دژی کوردەکانی سوریا لەم ناوچەیە بە ئامانجی دامەزرانی هێڵی پشتیوانی نێوان ئەدلەب و باکوری بارێزگەی حەڵەبی سوریا ئەنجام دەبێت هەتا بوار بۆ سەقامگیر بوونی هێزی تورکیا لەو ناوچەگەلەی داکۆکییان تێدا کەمترە لە باکووری سوریا دەستەبەر بکرێت .
لەبەرامبەریش دا هێزی بەرەی دیمۆکراتیکی سوریا پەیەدە هەڕەشەی کردووە وڵامی ئەم پەلامارانەی تورکیا دەداتەوە.
ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە رەقەی سوریا ئەندامانی کوردی سەربە بەرەی پەیەدەی چەکدار کردووە.
سەرپەیڤ