پەلاماری ئەرتەشی تورکیا دژی بنکەکانی پەیەدە لە سووریا
هێزەکانی زەونی و ئاسمانی ئەرتەشی تورکیا بنکەی میلیشیاکانی سەربازانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا پەیەدەیان لە خاکی ئەو وڵاتە کردە پەلامار .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی بنکەی ئینترنتی ڕۆژنامەی ملیەتی چاپی تورکیا هێزەکانی زەوینی و ئاسمانی تورکیا سیستمی مووشەکی و یەکەکانی توپخانەیی بنکەی یەکەکانی بەرگریکاری خەڵکیان لە ناوچە سنووریەکانی پرێزگای کیلیس لە باشووری تورکیا لە گەڵ سووریایان کردە پەلامار . لە قوربانیەکانی ئەگەری ئەو پەلامارە ڕاپوڕتێک نەکراوەتەوە . لەو پەلامارگەلە کەرەستعەی سەربازی بۆ وێنە چەن تڕوموبیل و. تانک تێک شکان . تورکیا بانگەشە دەکات کە پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی سووریا پەیەدە و یەکەکانی بەرگریکاری گەل یەپە گە بە لاگری وڵاتانی بیانی وپ ەکەکە بە نیازی پێکهێنانی وڵاتێک یان ناوچەیەکی سەربەخۆی کورد نشینن لە باکووری سووریا و باشووری سنوورەکانی تورکیا لە گەڵ سووریا .