" ئیسماعیل قەهرەمان" دووبارە بوو بە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا
" ئیسماعیل قەهرەمان" لە ئەندامانی پایەبەرزی پارتی دەستەڵاتداری "داد وگەشە پێدان" ی تورکیا جارێکی تر وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،" ئیسماعیل قەهرەمان"ئێواڕەێ دووشەممە بە گوێرەی دەنگ وەرگرتن کەلە پەرلەمانی تورکیا ئەنجام درا، بە دەستخستنی ٢٨٩ دەنگ و تێپەڕین لە ڕادەی بەرچاوی سێیەمین قۆناغی دەنگ وەرگرتنیی هەڵبژاردنەکە، وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوە . غەنیمی سەرەکی "قەهرەمان" لەم خولە لە هەڵبژاردنەکان، " زەکەریا تەمیزل" ،نوێنەری شاری ئەزمیر لە پارتی کۆماری گەلی تورکیا بوو کە تەنیا ١٢٤ دەنگی دەسخست.
لە خولی یەکەمی دەنگ وەرگرتن کەبە بەشداری ٥٠٠ نوینەر لە ٥٤٥ نوێنەری پەرلەمانی تورکیا بەڕێوە چوو،هیچکام لە بەربژارەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا نەیانتوانی بە ڕادەی دوو سێی دەنگەکان یانی ٣٦٧ دەنگ دەستیان ڕابگات و دەنگ وەرگرتن گەییشتە قۆناغی دووهەم.
لە قۆناغی دووهەمیش ٥٠٦ نوینەری پەرلەمانی تورکیا لە دەنگ وەرگرتن دا بەشداریان کرد ، بەڵام لەم قۆناغە نەیان توانی دوو لە سێی دەنگەکان دەستبخەن و لە قۆناغی سییەم دا بە کشانەوەی " تامێر داغلی" نوینەری پارتی داد وگەشە پێدان لە شاری "ئادانا" ، دەنگ وەرگرتن بە بەشداری ٥٠٩ نوێنەری پەرلەمانی تورکیا درێژەی بوو و ئیسماعیل قەهرەمان بە ٢٨٩ دەنگ وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێردرا.
دەنگ وەرگرتن بۆ هەڵبژارندی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بە شێوەی نەهێنی ئەنجام ئەدرێت و ئەگەر لە خولی یەکەم و دووهەم دا هیچ بەربژارێک نەتوانێ دوو سێی دەنگەکان(٣٦٧) دەنگ دەستبخات ، لە خولی سێیەم بەربژارێک کە زۆرینەی (٢٧٦) دەنگ دەستبخات، سەرۆکایەتی ناوەندی یاسادانانی تورکیا دەگرێتە دەستخۆیەوە.
" ئیسماعیل قەهرەمان" دوای هەڵبژاردنەکان وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا جەختیکردەوە لە سەر پاوەجێی ڕاگرتنی نزامی جۆمهۆرییەت لەو وڵاتە دا . " قەهرەمان"،لە ٢٢ نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٥ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایە .