ئادار 05, 2018 18:40 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەیفونیی سەرۆک کۆمارانی تورکیاو فەڕانسە

سەرۆک کۆمارانی تورکیاو فەڕانسە بەتەلەیفون لەبارەی قەیرانی سووریا وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی تی ئاڕ تی لە ئانکارا، رەجەب تەییب ئەردۆغان لەپەیوەندییە تەلەیفونییەکەی لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆنی هاوشانە فەڕەنسییەکەی لەبارەی ئاگربڕ لەسووریا، ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیا لەباکووری سووریاو بارودۆخی غوتتەی رۆژهەڵاتی(گردووپەڕی پایتەختی سووریا) وتووێژی کرد.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی تورکیا(تی ئاڕ تی) بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی کە؛ دوولایەن لەو پەیوەندییە تەلەیفونییەدا لەسەر جێ بەجێ کرانی خێرا و تۆکمەی ئاگربڕ لە غوتتەی ڕۆژهەڵاتی بەگوێرەی بڕیارنامەی٢٤٠١ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان و پەرەپێدانی پەیوەندیی دیپلۆماتیک لەئاستی سەرۆکان بۆ ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ غوتتەی رۆژهەڵاتی لە گردووپەڕی دەمشق، ڕێککەوتن.

ئەردۆغان بەئاماژە بە دانیشتنی بەردەم سەرانی ئێران، ڕووسیاو تورکیا کە بڕیارە مانگی ئاڤریل لەئەستەمووڵ بەڕێوە بچێ، پێی داگرت: پێکهاتنی لێژنەی ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا بەگوێرەی ڕێککەوتنی کۆنگرەی سوچی ، دەوری سەرەکی دەبێ لەبوژاندنەوەی دانوستانەکان هەتا ئاشتی ژنێڤ لەبارەی سووریا.

سەرپەیڤ