نیسان 04, 2018 09:23 Asia/Tehran
  • ئەردوغان : تورکیا لەپێناو سەقام و ئاسایشی سووریا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا هاوکاری دەکات

سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی سێ شەم لەمیانەی پریس کۆنفرانسێکی هاوبەش لەگەڵ "ولادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە ئانکارا وتی : تورکیا لەپێناو سەقام و ئاسایشی سووریا لەگەڵ ئێران و ڕووسیا هاوکاری دەکا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ئیرنا "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ئاماژەی کردە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوار شەممەی سەرانی ئێران ، ڕوسیا تورکیا لە ئانکارا و وریشی: سەرانی سی وڵات لەم کۆبوونەوەیە دا لەبارەی سوریا و پرۆسەی ئاستانە بیرو ڕایان گۆڕیوە .

 دانووستانەکان لە ژەنیڤەری ٢٠١٧  لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی  ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا ، بەمەبەستی دامەزراندنی  ئاشتی لە سوریا دەستپیکراوە.

 سەرۆک کۆماری تورکیا هەر وەها ئاماژەی کردە هەڵکشانی لە سەدا ٣٢  بارستای ئاڵو و وێرەکانی  بازەرگانی تورکیا و ڕوسیا لە ساڵی ڕابردوو زایینی(٢٠١٧) و وتی: بارستای پێوەندییەکانی تورکیا و ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٧، بیست و دوو مۆلیار دۆڵار بوە.

 سەرۆک کۆماری ڕوسیا یش لەم پریس کۆنفرانسە دا وتی:  ئالۆزی لە مۆسکۆ لەگەڵ رۆژئاوا ناتوانێ زەبر بدات لە پێوەندی ڕوسیا و تورکیا .

 پوتین وتیشی جیبەجێبوونی گرێبەستی فرۆستنی سیستێمی بەرەڤانی مووشەکی ئیس -٤٠٠ بۆ تورکیا لە ئەولەویەتی هاوکاری سەربازی  مۆسکۆ و ئانکارا دایە .

 پوتین رۆژی سێ شەممە گەییشتە تورکیا .

"حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانیش شەوی چوار شەممە لە سەرووی  لیژنەیەک گەییشتە ئانکارا (پێتەختی تورکیا).

سەرپەیڤ