زیندانی کرانی ژمارێک لە بەرپرسانی خۆجێی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە تورکیا
May 05, 2018 13:02 Asia/Tehran
دەزگەی دادی تورکیا دە کەس لە بەرپرسانی خۆجێی پارتی دیموکراتیکی گەلان(هەدەپە) ی لە ئەستەمووڵ قۆڵبەست و ڕەوانەی زیندان کرد.
بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی رۆژنامەی ملییەت چاپی تورکیا، دەزگەی دادی تورکیا لە دادگەیەک لە ئەستەمووڵ، چەنگیز چیچەک هاوسەرۆکی لقی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە ئەستەمووڵ و نۆ کەس بۆ وێنە ژمارێک لە بەرپرسانی ناوچەیی ئەو پارتەی بەتۆمەتی پڕووپاگەندە بەقازانجی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا(پەکەکە) گرت و ڕەوانەی زیندانی کردن.
ئەوە لەکاتێکدایە کە کەمتر لە دوو مانگی دیکە هەتا هەڵبژاردنی پێش وەختەی سەرۆک کۆماری و پەرلەمانیی تورکیا کات ماوەو پارتی دیموکراتیکی گەلانیش بەربژاری ئەو پارتەی لە هەڵبژاردنەکاندا ناساندووە.