پێداگریی ئەردوغان لە سەر بەدیهێنانی ناوچەیەکی هێور بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئانکارا بە دامەزراندنی ئاسایش لە باکووری سووریا ، بوار خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریایی بۆ ناوچەکە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئاناتوولی؛ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا بە بۆنەی سەدەمین ساڵڕۆژی پێکهاتنی فدراسیۆنی هاوکاریی ناوەندی "هەیڤی سوور" و "خاچی سوور" لە ناوچەی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی وتی: تورکیا هەوڵ دەدات بۆ دابین کردنی بواری پێویست بۆ گەڕانەوە چوار ملوێن پەنابەری سووریایی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ئەم وڵاتە وەک دەوڵەتانی ڕۆژاوایی پەنابەران لە ئۆردوگا و دوورگە دوورەپەرێزەکاندا لە ڕەوشێکی نامرۆیی ڕاناگرێ.
ئەردوغان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: تورکیا بە ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە قەڵغانی فورات و چڵەزەیتوون دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش، پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) کە ئاسایشی نیشتمانیی تورکیا و وڵاتانی ناوچەیان خستبووە مەترسییەوە، زەبرێکی قورسی لە هەموویان داوە.