پیداگری ڕووسیا لەسەر ڕادەس کرانی ئیس ٤٠٠ بە تورکیا
وتەبێژی کرملین ڕایگەیاند هیج کێشە وگرفتێک لە ڕادەس کرانی سیستمی موشەکی ئیس ٤٠٠ بۆ تورکیا لە ئارادا نیە .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری " نووستی" "دێمیتری پسکوف" وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماری ڕووسیا " کرملین " ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: ڕەوتی ڕادەس کرانی سیستمی موشەکی ئیس ٤٠٠ بە تورکیا بەپێی گرێبەست وگەڵاڵەڕێژێک کە هەرلەسەرەتاوە لەگەڵ ئانکارا ئەنجام بووە ، خەریکی جێبەجێ کرانە." خلوسی ئاکار" وەزیری بەرەڤانی تورکیایش ئەمرۆ دوشەممە ڕایگەیاند پسپۆڕانی سەربازی ڕووسیا بۆ ئاموزش وفیرکردنی کاری سیستمی موشەکی ئیس ٤٠٠ بە زوویی دەنێردرێن بۆ ئەو وڵاتە. گرێبەستی کڕینی سیستمی موشەکی ئیس ٤٠٠ لە ساڵی ٢٠١٧ لەنێوان مسکۆ وئانکارا مۆر کرا. لە مانگەکانی ئەم دواییە ، ئاڵوزی نێوان ئەمریکا وتورکیا لەسەر پرس ومەسەلە جۆربەجۆرەکانی کڕینی سیستمی ئیس ٤٠٠ ی ڕووسیا پەرەی سەندووە. ئەمریکا زۆرجار هەڕەشەی لە تورکیا کردووە کە ئەگەر گرێبەستی کڕینی ئیس ٤٠٠ ی ڕووسیا هەڵنەوەشێنێتەوە ، دەکەوێتە بەر بایکۆتەکانی واشنتۆن وگرێبەستی فروشرانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیف ٣٥ بە تورکیا هەڵدەوەشێتەوە. واشنتۆن ڕایگەیاندووە کە سەقامگیر کردنی سیستمی بەرەڤانی موشەکی ئیس ٤٠٠ لە ناو خاکی تورکیا، خاڵە لاوازەکانی فڕۆکەی شەڕکەری ئیف ٣٥ی ئەمریکاکە ڕادارەکان پیشانی نادەن ئاشکرا دەکات.