سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە: بە نیازین لەگەڵ ئەمریکا کێشەی سیستمی بەرەڤانیی موشەکی (ٍS-400) چارەسەر بکەین
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێران جەختی کرد، لەو باوەڕەدا نیم ھەتا ئێستا ئەندامانی ناتۆ سزایان بە سەر یەکتردا سەپاندبێت و ئێمەش ھەوڵی ئەوە دەدەین ھەتا کێشەی سیستمی بەرەڤانی موشەکی (ٍS-400) لە گەڵ ئەمریکاچارەسەر بکەین .
بە پێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی خەندان بە گێڕانەوە لە ئاژانسی ھەواڵدەریی ئانادۆلەوە: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا رایگه‌یاندووە: لەوە ناچێ ھەتا ئێستا ئه‌ندامانی ناتۆ ده‌ستیان به سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر یه‌کتردا کردبێت، من پێ بزانم له کۆبونهوهکەم له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ دا، هیچ بۆچونێکی لهوشێوهیهشم له‌لا دروست نه‌بووه و بەم پێیە دەتوانین کێشەکانمان چارەسەربکەین.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا به‌ر له به‌ڕێکه‌وتنی به‌ره‌و ئۆساکای ژاپۆن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له کۆبونەوەی لوتکه‌ی ( G-20) له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە و کێشەی سیستمی بەرەڤانیی موشەکی (ٍS-400) چارەسەردەکەن.
ناوبراو لەبارەی بانگەوازی گۆڕانکاری لە سیستەمی سه‌رکۆمارییه‌وه بۆ پەرلەمانیش، رایگه‌یاند: "بەڕێز کلیچدارئۆغڵو بۆخۆی قسە دەکات و هەر بۆخۆشی گوێی لێده‌گرێ، گەل لەم بارەیەوە بڕیاری داوە و ئەم پرسە کۆتایی پێ هاتووە.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا .له‌باره‌ی بابه‌تی سووریاشه‌وه رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ تره‌مپ و پوتین سەرۆک کۆمارانی ئەمریکاو ڕووسیا له کۆبوونه‌وه دوقۆڵییهکانماندا ئەو بابەتە باس دەکەین و له منبەج به‌دواداچوون بۆ کاره‌کان ده‌که‌ین، پێویسته ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که دراوه بیبه‌نه سه‌ر. نزیکه‌ی له‌سه‌دا ٩٠ی منبەج هی عه‌ره‌به‌کانه".سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانیان له ده‌ریای سپیش، ره‌جه‌ب ته‌یب ئهردۆغانوتی: ئێمه ده‌زانین چۆن به‌شی ده‌که‌ین. پرەنسیپمان (له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی) له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ردولا براوه‌بن، بنیاتنراوه. پێویسته ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ریش به هه‌مان دادپه‌روه‌رییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا مامه‌ڵه بکه‌ن .
ناوبراو جەختیشی کرد: هه‌رچییه‌ک له‌و ده‌ریایانه ده‌ربهێنرێت، مافی هه‌مو که‌سێکی تێدایه که له قوبرس ده‌ژی. ئه‌گه‌ر بێت و بڵێن ئێمه له‌و شوێنانه‌ی له‌ژێر کۆنترۆڵی قوبرسی باشوردایه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئه‌وا ناتوانین بڵێین به‌ڵێ.
سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به ده‌نگۆکانی به‌شدارییکردنی یڵدرم له کابینه‌ی حکومه‌تدا، رایگه‌یاند: "ئه‌مانه گووتهگهلێکن که ئامانجیان درووست‌کردنی دوبه‌ره‌کییه له نێو پارته‌که‌ماندا، پێویسته هیچ که‌س گوێیان نه‌داتێ. ئێمه زۆرباش ده‌زانین هه‌ڵسه‌نگاندن له‌باره‌ی کێ، و له کوێ و کەی بیکه‌ین .