نیگەرانی دەربڕینی ناتۆ لە ڕادەس کرانی ئیس ٤٠٠ی ڕووسیا بە تورکیا
کاربەدەستێکی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور «ناتۆ» لە کاردانەوە بە ڕادەس کرانی سیستمی بەرەڤانیی موشەکیی ئیس ٤٠٠ ی ڕووسیا بە تورکیا ، لە شوێنھاتەکەی بۆ ئەنقەرە نیگەرانی دەربڕی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرانسە ، کاربەدەستێکی ئەندامی ناتۆ کە ناوی نەهێنراوە وتی: ئێمە لە دەرەنجامی شیمانەیی بڕیاری تورکیا بۆ وەرگرتنی سیستمی موشەکیی ئیس ٤٠٠ نیگەرانین . بە پێی بەیاننامەی وەزاڕەتی بەرەڤانیی تورکیا ، فڕۆکەکانی هەڵگری سیستمی ئیس ٤٠٠ی ڕووسی ئەمڕۆ هەینی لە بنکەی ئاسمانیی نزیک ئانکارا نیشتنەوە و ئەم سیستمە لەوبنکەیە جێگیر بوو. لە بەیاننامەی وەزاڕەتی بەرەڤانیی تورکیا دا هاتووە بە تۆکمە کردنی ڕەوتی ڕادەس کرانی ئەم سیستمە موشەکیە، بەکارھێنانی بەم زووانە دەستی پێ دەکرێت. بەرلەمەش دەوڵەتی ئەمریکاهەڕەشەی لە ئانکارا کردبوو کە هەر کە یەکەمین باری سیستمە ڕووسیەکانی ئیس ٤٠٠گەیشتە ناو خاکی تورکیا ، زنجیرە بایکۆتێکی قورسی بەسەردا دەسەپینێت. تورکیا دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧ ڕایگەیاند گرێبەستی کڕینی دوو سیستمی ئیس ٤٠٠ لە ڕووسیا بە بایی دووملیارد دوڵاری یەکلا کردووەتەوە.