ڕاوێژی وەزیری بەرەڤانیی تورکیا لەگەڵ هاوتای ئەمریکایی خۆی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆن لە سووریا
"خلوسی ئاکار" وەزیری بەرەڤانیی تورکیا شەوی هەینی لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "مارک ئەسپێر" هاوتای ئەمریکایی خۆی سەبارەت بە دوایین ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا بیر و ڕای گۆڕییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ خلوسی ئاکار" لەو وتووێژە تەلەفووندییەدا بانگەشەی کرد ئامانجی سەرەکیی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا، لە راستیدا بۆ پێکهێنانی بوارگەیەکەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و وەدەرنانی گرووپە کوردەکانی هاوپەیمانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا "پەکەکە" لە سنوورەکانی ئەم وڵاتەیە.
سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوارشەممەوە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و "پاکتاو کردنی سنووری سووریا و تورکیا" لە بوونی ملیشیا کوردەکان کە ئانکارا بە تیرۆریستیان دەزانێ، هێرشی کردۆتە سەر باکووری سووریا.
"فواد ئۆکتای" جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا ئێوارەی چوارشەممە پاش دەسپێبوونی فەرمیی ئۆپەراسیۆنی بە ناو "کانیاوی ئاشتی" بانگەشەی کرد؛ ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنەی تورکیا، گەڕاندنەوەی ئاشتی بۆ سووریایە.
شایانی باسە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە چرای سەوزی دەوڵەتی ئەمریکا دەست پێ بوو.
ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا بەرەوڕووی ئیدانەی بەربڵاوی نێودەوڵەدتی بۆتەوە. کاربەدەستانی سووریا پێداگریان کردووە سووریا بەرگری دەکات لە مافی یەکپارچەیی و سەروەریی نیشتمانیی خۆی.