ته‌مووز 09, 2020 21:59 Asia/Tehran
  • گەییشتنی کاروانی سەربازیی تورکیا بۆ خاکی سووریا

سوپای تورکیا سێ کاروانی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازیی لە سنووری پارێزگای ئیدلەبەوە لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئاودیوی ئەم وڵاتە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: کاروانی سەربازیی تورکیا داگری ٧٠ ترۆمبیلی ھەڵگری چەک و تفاقی سەربازی لە بوارگەی سەرسنووریی «کەفەرلوسین»ەوە چووەتە نێو پارێزگای ئیدلەبی سووریا.

تورکیا لە مانگی مای ٢٠٢٠یش لە دوو نۆرەدا دەیان گەڵابە و ترۆمبیلی ھەڵگری پێدوایستیی لۆجستیکیی لە ڕێگای بوارگەی « عودوانیە»ی ڕۆژئاوای شاری «سەریکانی» لە پارێزگای حەسەکە بردە نێو خاکی سووریا.

سوپای تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم بەشێک لە ناوچەکانی باکووری سووریای داگیر کردووەو دەستەیەک لە لەشکریانی تورکیا ھەروا لەم ناوچانە مۆڵ دراون.

سەرپەیڤ