سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوەکەیان دەستی پێ کرد
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبوونەوەی خۆیانیان لە ئانکارای پێتەخت دەست پێ کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لە ئێستادا کۆبوونەوەی نێوان «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان و «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنکارای پێتەخت دەستی پێ کردووە.
پێشتر فەلاح مستەفا ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە، سەردانەکەی «نێچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای «ڕەجەب تەیب ئەردۆغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامی گرتووە.
لە سەردانەکەیدا نێچیرڤان بارزانی هەریەکە لە «فەوزی هەریری» سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و «سەفین دزەیی» بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، «کەریم شنگالی» بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆکی هەرێم و «فەلاح مستەفا» ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکی هەرێمی لەگەڵدایە.
سهردانی «نێچیرڤان بارزانی» بۆ ئهنکارا دوای دیدارەکەی ڕۆژی چوارشەممەی لەگەڵ «ئێمانۆئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە بەغداو تاووتوێ کرانی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق ئەنجام دەگرێت.