که‌شتییه‌که‌ی تورکیا ناوچه‌کانی یۆنانی به‌جێهێشت
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌ڵمانی بڵاویانکرده‌وه که‌شتی "ئورتش ریس" ی تورکی که له‌که‌ناره ئاویه‌کانی یۆنان به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی گاز‌و نه‌وتدا ده‌گه‌ڕاو بووه هۆی کێشه‌و ئاڵۆزی گه‌وره‌ی نێوان یۆنان و تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 13ی ئه‌یلول گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌نتالیاو یۆنانیش پێشوازی له‌و هه‌نگاوه‌کرد.
له‌م باره‌یه‌وه وته‌بێژی حکومه‌تی یۆنانی "ستیلیوس بیتیاس" له لێدوانێکدا بۆ سکای نیوز ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئه‌و هه‌نگاوه هه‌نگاوێکی باش بوو داواشی له سه‌رۆک وه‌زیرانی یۆنان کرد له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌نگاوی باشتربنێن بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی نێوانیان وه‌ک دوو ولات که‌ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ئه‌تله‌سی (ناتۆ)ن.
ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌ڵمانیا بڵاویانکرده‌وه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی تورکیا دوای ئه‌و هات که فشاره‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌لایه‌ک و به‌هێزکردنی به‌رنامه‌ی سه‌ربازی یۆنان به‌تایبه‌تی دوای کڕینی 18 فرۆکه‌ی ڕافائێلی فه‌ره‌نسی هاوکات بوون له‌هه‌مووشی گرنگتر هۆشداری یه‌کێتی ئه‌وروپا بوو که بڕیاربوو له‌لوتکه‌ی کۆتایی ئه‌م مانگه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپادا سزا به‌سه‌ر تورکیادا بسه‌پێنێ ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی نه‌بێت له ناوچه‌که‌دا.