وشداری دانی یۆنان لە بارەی ھەنگاوەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387759-وشداری_دانی_یۆنان_لە_بارەی_ھەنگاوەکانی_تورکیا_لە_ڕۆژھەڵاتی_دەریای_نێوەڕاست
وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کردەوەی تورکیای لەمەڕ ناردنی پاپۆڕێکی توێژینەوە بۆ ڕۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 08:02 Asia/Tehran
  • وشداری دانی یۆنان لە بارەی ھەنگاوەکانی تورکیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست

وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کردەوەی تورکیای لەمەڕ ناردنی پاپۆڕێکی توێژینەوە بۆ ڕۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، وەزارەتی دەرەوەی یۆنان لە بەیاننامەیەک دا بڕیاری تورکیای لە بارەی ناردنی پاپۆڕێکی توێژینەوە بۆ ڕۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست بە ھەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکە زانی.

ئەم وەزارەتخانەیەی دەوڵەتی یۆنان ھاوکات کردەوەی تورکیای لە ڕۆژھەڵاتی دەریای نێوەڕاست بە ورووژێنەرو بە پێچەوانەی ئاشتیی ناوچەیی زانی.

بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان دوای ئەوە بڵاو بووەوە کە تورکیا دوای وچانێکی کورت ھەواڵی گەڕانەوەی پاپۆڕەی توێژینەوەکەی بۆ دەریای نێوەڕاست بڵاو کردەوە.

ھێزی دەریایی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان لە لایەن سیستێمی وشداری دەری NAVTEX ەوە ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ئەم وڵاتە چالاکییەکانی توێژینەوەی خۆی لە ناوچەکەدا ھەتا ٢٢ی ئۆکتۆبەر بەردەوام دەکات.

،