تشرینی دووه‌م 10, 2020 10:36 Asia/Tehran
  • پارتی دیموکراتی گەلان ئەردوغان بۆ کشانەوە لە دەستەڵات ھان دەدات

پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ئاماژە کردن بە قەیرانی ئابووری لە تورکیا سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بۆ کشانەوە لە دەستەڵات ھان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی کوردپرێس، پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» لە بەیاننامەیەک دا پاش ئاماژە کردن بە کشانەوەی «بەرات ئالبایراک»ی وەزیری دارایی و گەنجینەی تورکیا لە پۆستەکەی و ھەروەھا وەدەرنرانی «موراد ئویساڵ» سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا دوابەدوای دابەزینی دەگمەنی نرخی دراڤی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە، وێڕای بانگێشتنی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ کشانەوە لە دەستەڵات، ناوبراوی وەک ھۆکاری سەرەکیی قەیرانی ئابووریی تورکیا ناساند.

بە پێی نووسینی ھەواڵدەریی «مێزۆپۆتامیا» لە بەیاننامەکەی «ھەدەپە»دا ھاتووە: بڕیاری لەکار کشانەوەی وەزیری دارایی و گەنجینەی ئەم وڵاتە دەربڕی قەیرانی قوڵ و چەندلایەنەی ئابووریی تورکیایە.

بەرلەمە میدیاکانی تورکیا شەوی دووشەممە ڕایانگەیاند بوو کە، بەرات ئالباریک وەزیری گەنجینەی تورکیا و زاوای سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وازی لە پۆستەکەی ھێناوە.

لە بەیاننامەکەی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» دا ھاتووە: بەرلەوەی کە دۆخەکە لەمە خراپتر ببێت و قەیرانەکە لەمە قوڵتر ببێتەوە، تەنیا لوتفێک کە ئەردوغان و کابینەکەی دەتوانن بە خەڵکی ئەم وڵاتەی بکەن ئەمەیە کە واز لە دەستەڵات بھێنن.

سەرپەیڤ