تشرینی دووه‌م 11, 2020 10:36 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی ھەڵسوڕاوانی سیاسیی کورد لە تورکیا

ھێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکدا لە شاری کوردنشینی «جزیرە»، ھەڵکەوتوو لە پارێزگای شەرناخ ١٠ ھەڵسوڕاوی سیاسیی کوردیان لەم شارەدا قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە دوای قۆبەست کردنی دە کەس لە ھەڵسوڕاوان لەوانە «گولێر تونج» ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە شاری جزیرە، «بەریڤان کوتلو»ی سەرۆک شاروانییە لە کار لابراوەکەشیان گواستەوە بۆ ناوەندی پۆلیس لە شاری جزیرەی پارێزگای شەرناخ.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی پۆلیس لە شاری جزریرە ھەروا بەردەوامەو بە سەرنجدانی بەردەوامیی ئەم ئۆپراسیۆنانەش ھەگەری ھەڵکشانی ژمارەی ڕاپێچ کراون لەم شارە دا زۆرە.

ھاوکات ھاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان ھاوڕێ لەگەڵ نوێنەرانی ئەم پارتە لە پەرلەمانی تورکیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕاپێچ کرانی بەربڵاوی نوێنەرانی پێشوو و سیاسەتڤانانی کوردی تورکیا لە حاسەی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا مانیان گرت و ئەو ڕاپێچ کردنانەیان وەک تۆڵەی سیاسی لێک دایەوە.

سەرپەیڤ