گیرانی 18 کەس بەتاوانی پێوەندی لە گەڵ داعش لە تورکیا
ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا ، 18 کەسیان بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی تیرۆریستیی داعش لە شاری ئەستەموڵی ئەم وڵاتە دەسگیر کرد .
بە پێی راپۆرتی تەلەفیزۆنی حکومەتیی تورکیا ، ئەم کەسانە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە پەلاماری ھێزەکانی ئیدارەی نەھێشتنی تیرۆریسم بۆسەر 20 شوێنی لەپێشداناسراو لە 13 ناوچەی ئەستەموڵ گیران .
ھێزە ئاسایشیەکان لە شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەم کەسانە بڕێکی زۆر بەڵگەی رێکخراوەییان دۆزیەوە .
بەر لەوەش کاربەدەستانی ئاسایشیی تورکیا باسی گرتنی 19 کەسی دیکەیان کردبوو بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ داعش لە ئەستەموڵ .
ئانکارا کەپێشتر تاوانبار بوو بە پشتیوانی کردنی داعش و بریندارانی ئەم گروپە تیرۆریستیە لە تورکیا چارەسەریی دەکران و لە شەڕی کۆبانی تورکیا بە ئاشکرا پشتگری داعشی کرد ، لە چەند ساڵی رابردوودا لە ترسی ئامادەبوونی تیرۆریستانی داعش لە نێو خاکی تورکیا ، دەستی کردووە بە گرتنی ئەوان .