بڕیاری گرتنی ١٠١ پارێزەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنیی کورد لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389502-بڕیاری_گرتنی_١٠١_پارێزەرو_ھەڵسوڕاوی_سیاسی_و_مەدەنیی_کورد_لە_تورکیا
دادئەستێنی تورکیا لە ھەنگاوێکدا بڕیاری گرتنی ١٠١ پارێزەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2020 06:19 Asia/Tehran
  • بڕیاری گرتنی ١٠١ پارێزەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنیی کورد لە تورکیا

دادئەستێنی تورکیا لە ھەنگاوێکدا بڕیاری گرتنی ١٠١ پارێزەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، بە پێی بڕیاری دادئەستێنی تورکیا، ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکدا ٧٢ کەس لەم ژمارەیەیان لە ئامەد قۆڵبەست کرد.

لە نێو کەسانی قۆڵبەست کراودا ڕۆژنامەنووسانی کورد، ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان(ھەدەپە) و ئەندامانی پێکھاتە مەدەنی و کۆمەڵایەتییە کوردییەکانیش بەدی دەکرێت.

دادئەستێنی تورکیا قۆڵبەستکراوانی بە ھاوکاری و ئەندامەتی لە نێو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا تۆمەتبار کردووە.