کانونی یه‌که‌م 04, 2020 21:30 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی ناوچەی تایبەتیی سەربازی لە ٤٦ گوندی تورکیا

دەوڵەتی تورکیا لە ٤٦ گوندی پارێزگای بتڵیس، یاساوڕێسای قەدەغەی ھاتوچۆی جێبەجێ کرد.

پارێزگاریی بتڵیسی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ئاگاداری نامەیەک باسی ڕاپەڕێندرانی یاساوڕێسای تایبەتیی لە ٤٦ گوندی سەربە ناوەندی ئەم پارێزگایە کرد بە مەبەستی دەست پێکردنی ئۆپراسیۆنی تازە دژی گروپە نەیارەکان.

لەم ئاگاداری نامەیەدا ھاتووە، بە مەبەستی دابین کردنی ئاسایشتی گیانی و دارایی شارومەندان و پاراستنیان لە بەرامبەر ھەڕەشەی تاقمە تیرۆریستەکان و لەنێو بردنی حەشارگەکانی ئەو تاقمانەو پشتبەستوو بە ماددەی ١١ی یاسای ٥٤٤٢ی دابین کردنی ئاسایشتی سەربازی، لە ٤٦ گوندی سەربە ناوەندی پارێزگاکە لە کاتژمێر ١ی شەوەوە بە کاتی خۆجێیی ،چوارەمی دیسامبەر ھەتا ڕاگەیاندنی دواتر وەک ناوچەگەلی سەربازی و ئاسایشتی ناسێندراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئاگاداری نامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە شارومەندان بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە دامەزراوە ھاوپەیوەندەکان بۆیان نییە سەردانی ئەم ناوچانە بکەن.

سەرپەیڤ