کانونی یه‌که‌م 17, 2020 21:36 Asia/Tehran
  • کازمی: عێراق لە ھەوڵدایە بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەواوی دراوسێکانی دا

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ھەینی لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئانکارا ڕایگەیاند: عێراق بۆ ھێزمەند کردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دراوسێکاندا ھەوڵ دەدات.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لەم پرێس کۆنفرانسە ھاوبەشەی لەگەڵ «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: وڵاتەکەی ماوەی بەکارھێنانی خاکەکەی بۆ ھەڕەشە کردن لە دراوسێکانی نادات.

وتیشی: ئێمە پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ ئانکاردا ھەیە و تورکیا لەو ھاوبەشە گرینگانەی عێراقە لە بواری سات و سەوداو بازرگانی دا.

کازمی جەختی لەوەش کردەوە، بڕوامان بە توانایی کۆمپانیاکانی تورکیایە بۆ کاری سەرکەوتووانە لە عێراق داو دەرکەکانی عێراق لە رووی ھەموو سەرمایەدانەرانی تورکیا  لە سەر پشتەو بۆ نەھێشتنی لەمپەرەکانی بەردەمیش ھەوڵێکی زیاتر دەدەین.

ناوبراو وتیشی: ستایشی تورکیا دەکەین کە لە جەنگی شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بریندارانی ھێزەکانی ئاسایشتی وەرگرتین.

سەرۆ ک وەزیرانی عێراق لە بارەی کێشەی ئاویش لەگەڵ تورکیا وتی: ئامادەی داڕشتنی بەرنامەیەکی ھلوبەشین لە بارەی دۆسیەی ئاوەوە. 

کازمی دووپاتی لەوەش کردەوە کە، ھەڵوێستمان لەمەڕ ڕەت کردنەوەی ھەرچەشنە ھەنگاوێکی دوژمنکارانە دژی تورکیا لە لایەن تاقمە تیرۆریستەکانەوە ئاشکرایە و عێراق ھەر چەشنە ھەنگاوێک لە خاکی خۆی دا بۆ ھەڕەشە کردن لە تورکیا ئیدانە دەکات و بەرنگاری دەبێتەوە، ھەر چۆن لەم دواییەش دا ھێرشێک ئەنجامی گرت کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستانمان بەرپەرچیان دایەوە، بە دڵنیاییەوە ئێمە تیرۆریزم ڕەت دەکەینەوەو بۆ بەرنگار بوونەوەشی ھاوکاری تورکیا دەبین.

سەرۆک وەزیرانی تورکیاش لەم پرێس کۆنفرانسە ھاوبەشەدا جەختی کرد: لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پەیوەندیی دوو قۆڵی وتووێژمان کرد  ئانکارا بە داکۆکی کردنی لە عێراق بەردەوام دەکات و پشتی سەروەری و یەکپارچە بوونی خاکی ئەم وڵاتە دەگرێت.

ئەردوغان وتیشی: ئێمە تاتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان کردو دیارە شان بەشانی عێراق دژی تاقمە تیرۆریستەکان دەوەستین.

سەرۆک کۆماری تورکیا وتیشی: ئێمە سوورین لە سەر بەرز کردنەوەی ئاستی ئاڵووێری بازرگانی لە نێوان ھەردووک وڵات دا.

ئەردوغان جەختی لەوەش کردەوە کە، ئێمە لە چاک کرانەوەی ھێڵی بۆریی نەوت لە نێوان عێراق و تورکیا داکۆکی دەکەین و لە بارەی کێشەی ئاویشەوە قسەمان کردووەو لەم پەیوەندییەدا تاوتوێی بەرنامەیەکی کاری ھاوبەشیشمان کرد و بە دڵنیاییەوە دۆسیەی ئاو نابێتە ناکۆکی لەنێوان تورکیاو عێراق دا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە بۆ دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی شاندێکی وەزیرەکانی گەییشتە ئانکارای پێتەختی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ