چاوپێکەوتنی وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ ھاوشانە عێراقیەکەی
وەزیری بەرگریی تورکیا لە گەڵ ھاوشانە عێراقیەکەی خۆی دیدار و لە بارەی پرسەکانی ناوچەکە وتووێژی کرد .
بە پێی راپۆری ھەواڵدەریی فارس ، حلوسی ئاکار وەزیری بەگریی تورکیا ، ئەمڕۆ دوشەممە لە ئانکارا چاویکەوت بە جومعە عیناد ھاوشانی عێراقیی خۆی و لە بارەی پرسی بەرەنگابوونەوەی تیرۆریسم و پرسەکانی دیکەی بەرھۆگریی دوو وڵات وتووێژی کرد .
بە پێی بەیاننامەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ، ئاکار رایگەیاند تورکیا سوورە لەسەر پاراستنی ئاسایشی شارومەندان ، سنورەکانی دوو وڵات و نەھێشتنی تیرۆریسم .
وەزیری بەرگریی تورکیا ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەم وڵاتە رێز دەگرێ لە یەکپارچەیی سیاسی و خاکی ھەموو وڵاتانی دراوسێ لەوان عێراق .
دیداری دوو لایەن لە کاتێکدایە کە لە روژانی رابردوودا فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە درێژەی پەلامار نایاساییەکان ، چەندین ناوچەی ھەرێمی کوردستانیان بۆردومان کردووە .