کانونی یه‌که‌م 30, 2020 16:59 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی ژمارێک لە لەشکریانی تورکیا بەرەو کۆماری ئازەربایجان

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا باسی ڕەوانەکرانی ژمارێک لە لەشکریانی وڵاتەکەی بەرەو کۆماری ئازەربایجانی کردووە بە مەبەستی بە ئەستۆگرتنی بڕێک ئەرکی چاودێری کردن بە سەر ئاگربڕەکەی ناوچەی «قەرەباغ».

بە پێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو« خلوسی ئاکار» ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: بە تۆکمەکرانی کاری چێکردنی مەکۆی چاودێری کردنی ھاوبەش لەگەڵ ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان لە قەرەباغ، دەستبەجێ ٣٥ ئەفسەرو فەرماندەر بە پلەی سەرتیپی لە لایەن تورکیاوە کاروبارەکان بە ئەستۆ دەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕووسیا گەلێک جار ڕایگەیاندووە، تەنیا ھێزەکانی ئاشتی پارێزی ڕووسیا لە ناوچەی قەرەباغ جێگیر دەبن و لە دەقی ڕێککەوتنەکەی ئەم دوایەی نێوان ڕووسیاو کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا باسی ئامادە بوونی ھێزەکانی تورکیا نەکراوە.

 

سەرپەیڤ