داود ئوغڵوو داوای گەڕانەوە بۆ سیستمی پارلەمانی دەکات
کانونی دوھەم 02, 2021 21:48 Asia/Tehran
سەرۆک وەزێرانی پێشووی تورکیا خوازیاری گەڕانەوە بۆ سیستمی پەرلەمانیی لەم وڵاتەدا بوو .
ئەحمەد داود ئوغڵوو سەرۆکی پارتی ئایندەی تورکیا گوتی : سیستمی سەرۆکایەتی دیموکراسی لێناکەوێتەوە و قەیران سازە .
ئوغڵوو جەختی کردەوە : ئەردۆغان بۆ جیھان لە کۆرۆنا مەترسیدارترە .
خەڵکی تورکیا لە نیسانی 2017 دا دەنگیان دا بە گۆڕینی سیستمی پەرلەمانی بۆ سیستمی سەرۆکایەتی .
جیاوازیی دەنگی خوازیاران و بەرھەڵستکارانی سیستمی سەرۆکایەتی زۆر کەم بوو و ھەر ئەو کاتیش گومانی ساختەکاری ھاتە ئاراوە .