دانوستانی یۆنان و تورکیا
کانونی دوھەم 25, 2021 15:52 Asia/Tehran
61مین خولی دانوستانی نێوان تورکیا و یۆنان بۆ یەک لاکردنەوەی ناکۆکیەکان لەسەر دەریای ئێژە و مدیتەرانەی رۆژھەڵات لە نێوان تورکیا و یۆنان ، لە ئەستەموڵ دەستپێدەبێ .
ئەم وتووێژانە دوای وەستانێکی 5 ساڵە ئەمڕۆ دوشەممە لە سەر بانگشێتنی مەولود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لایەنی یۆنانی دەسپێدەبێ .
سەرۆک وەزیرانی یۆنان لەم دواییانەدا رایگەیاند ، بە دانوستان بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکیەکان لە گەڵ تورکیا گەشبینە .
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە جاران ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی بێ شەرت و مەرج لە گەڵ یۆنان راگەیاندبوو .
دوایین وتووێژی بەرایی بۆ یەک لاکردنەوەی ناکۆکیەکان لە مدیتەرانەی رۆژھەڵات ساڵی 2016 بەڕێوەچوو .