گیرانی دەیان کەس لە بەشداران لە خۆپێشاندان لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392550-گیرانی_دەیان_کەس_لە_بەشداران_لە_خۆپێشاندان_لە_تورکیا
پۆلیسی تورکیا دەیان کەس لە خۆپێشاندەرانی لە کۆبوونەوەکانی داکۆکیی لە ناڕەزایەتیەکانی زانکۆی بوغاز ئیچی ئەستەموڵ ، لە ئانکارا و ئیزمیر گرت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 06, 2021 11:03 Asia/Tehran
  • گیرانی دەیان کەس لە بەشداران لە خۆپێشاندان لە تورکیا

پۆلیسی تورکیا دەیان کەس لە خۆپێشاندەرانی لە کۆبوونەوەکانی داکۆکیی لە ناڕەزایەتیەکانی زانکۆی بوغاز ئیچی ئەستەموڵ ، لە ئانکارا و ئیزمیر گرت .

ئیدارەی پۆلیسی ئانکارا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەم کەسانەی تاوانبار کرد بە بێڕێزیکردن و پەلامار بۆسەر ھێزەکانی پۆلیس وپێشێلکردنی یاسای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن و کۆبوونەوەکان . 

لە ئیزمیریش لە نێوان ھێزەکانی پۆلیس سی کەسیان لە گۆڕەپانی کوناک و مەیدانی گون دوغدوو گرت . 

ناڕەزایەتیەکانی زانکۆی بوغاز ئیچی دوای ئەوە دەسپێبووکە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا مەلیح بولوو جێگری پێشووی شانەی پارتی داد و گەشەی بۆ سەرۆکایەتیی ئەم زانکۆیە دیاریکرد. 

ئەردۆغان ، جەھەپە و ھەدەپە بە دەستتێدابوون لەو ناڕەزایەتیانە تاوانبار دەکات .