ئادار 13, 2021 11:31 Asia/Tehran
  • رەخنەی تورکیا لە ئازادیی چالاکیی گروپی گولەن لە یۆنان

تورکیا رەخنەی گرت لەوەی کە خۆی گوتەنی گۆڕانی یۆنان بۆ ناوەندێکی ئەمنیی بۆ ئەندامانی گروپی فەتحوڵڵا گولەنە .

ھەواڵدەریی ئاناتولی راپۆریدا، حامی ئاکسۆی وتەبێژی وەزارتی دەرەوەی تورکیا گوتی : پێدەچێ یۆنان بووە بە لێوارێکی ئەمن بۆ ئەندامانی گروپی گولەن . 

وتیشی : ئەندامانی ئەم گروپە بە ئازادیی لە یۆنان دێن و دەچن و یارمەتی ئەدەن بە ئەندامانی راکردووی ئەم گروپە . 

ئاکسۆی بە ئاماژە بەوەی کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی دا لە یۆنان بە ئاشکرا لە بارەی گروپی گولەن پڕۆپاگەندە کراوە ، جەختی کردەوە : لەم بەرنامەیەدا وێنەی سەرۆکی ئەم گروپە بڵاوکرایەوە کە بە ھیچ جۆر پاساوھەڵناگرێ . 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکانی دا گروپی گولەنی بە بەرپرسی کوژرانی 251 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 2000 کەس ناوبرد . 

حکومەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات ، فەتحوڵڵا گولەن و لاگرەکانی بە دزەکردن بو نێو پێکھاتەی دادڤانی ، سەربازیی و فێرکاری و ناوەندە حکومەتیەکان ، کودیتای ناکامی 15 حوزەیرانی 2016 ی دژی حکومەتی تورکیا رێکخستووە ، بەڵام ھەرچی گولەنە ، ئەم بانگەشەیە ڕەتدەکاتەوە . 

فەتحوڵڵا گولەن لە ئەمریکا دەژی و تا ئێستا ئەمریکا خۆی بواردوە لە داوای تورکیا لە بارەی رادەستکردنەوەی بەم وڵاتە . 

سەرپەیڤ