بەیاننامەی 103 ئەفسەری خانەنشینی ئەرتەشی تورکیا لە دژی حکومەت
103 ئەفسەری خانەنشینی ئەرتەشی تورکیا لە هەنگاوێکی هەراسازکەر لە بەیاننامەیەک دا سیاسەتەکانی حکومەتی ئەردۆغانیای بە توندی دایەبەر رەخنە و گازندە .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دوای کودیتای ساڵی 2016 ، 103 ئەفسەری خانەنشینی هێزی دەریایی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەک دا رەخنەیان گرت لە بڕیاری ئەردۆغان بۆ کشانەوە لە پەیمانی مۆنترۆ لە بارەی دامەزرانی کاناڵی ئاویی نوێ لە ئەستەموڵ .
پەیمانی مۆنترۆ ساڵی 1936 لە نێوان تورکیا و هێزە جیهیانیەکان ئیمزا کرا و ئەو دەرەتانەی بە حکومەتی تورکیادا کە لەسەر ترانزیتی کاڵا لە گەرووەکانی بسفۆر و داردانێڵ کۆنتڕۆڵی هەبێت .
ئێستا ئەفسەرانی خانەنشینی تورکیا لە بەیاننامەی خۆیان دا پەیمانی مۆنترۆیان بە دەسکەوتێکی مێژوویی دیپلۆماتیک و یادگاری ئەتاترک ناوبردووە و ویستی حکومەتیان بۆ بەدیهێنانی تێپەڕگەی نوێ بۆ تورکیا بە مەترسیدار زانیوە .
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەرتەشی تورکیا هەرچەشنە گۆڕان لە یاسای بنەڕەتیی رەت دەکاتەوە و ئیمکانی قسەکردن لەسەر ئامادەکردنی یاسای بنەڕەتی نوێ نیە بەڵکوو ئەرتەش لەسەر ئەم باوەڕەیە دەستوور دەبێ بێ هیچ گۆڕانێک جێبەجێ بکرێت .
ئەوان هەروەها فەتحوڵڵا گولەنیان بە خایین بە نیشتمان ناوبردووە .