نیسان 07, 2021 11:20 Asia/Tehran
  • تورکیا باڵوێزی چینی بانگ کرد

ئانکارا باڵوێزی پەکینی لە بەر پەیامەکانی ئەم دواییەی باڵوێزخانەی چین لە تورکیا بانگ کرد.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:«لویی شائۆبین»ی  لە بەر پەیامەکانی ئەم دواییەی باڵوێزخانەی چین لە تورکیا بانگ کردووە.

کاربەدەستێکی باڵا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەم بارەیەوە وتوویەتی: ناڕەزامەندی بەرامبەر بە پەیامەکانی ئەم دواییەی باڵوێزخانەی پەکین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان بە ئاگاداریی باڵوێزی ئەو وڵاتە گەیاند.

باڵوێزخانەی چین ئەمڕۆ لە پەیامێکی توییتێری دا ناوی دوو کاربەدەستی باڵای تورکیای ھێناوەو نووسیویەتی: چین لەگەڵ ھەرچەشنە ھەوڵدانێک بۆ خەوشاندنی سەروەریی خاکی چین نەیارەتیی دەکات، ئێمە مافی ھەر جۆرە وەڵامدانەوەیەکی گونجاو لەم بارەیەوە بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین.

ئەم پەیامە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە پەیامی پێشووی ئەم دوو کاربەدەستەی تورکیا بوو کە ھێندێک تۆمەتیان بەرەوڕووی پەکین کردبووەوەو لە ئێستاش دا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ ناڕەزامەندی بەرامبەر بەم بابەتە ھەڵوێستی وەرگرتووە.

سەرپەیڤ