نیسان 14, 2021 07:10 Asia/Tehran
  • ڕوودانی بوومەلەرزەی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەری لە تورکیا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پۆیینت یەک ڕیختەر شەوی چوارشەممە پارێزگای «موغڵە»ی باشووری ڕۆژئاوای تورکیای ھەژاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ناوەندی بەرنگار بوونەوەی ڕووداوە لەنغاکاوەکانی تورکیا «ئافاد» ڕایگەیاند: ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر ١١ و ٢١ خولەکی شەو بەکاتی خۆجێیی لە دەریای ئێژەو لە قوڵایی ١٩ کیلومەتریی خاڵی بەرامبەری ناوچەی «داچا» لە پارێزگای «موغڵە» ڕووی داوە.

ھێشتا لە بارەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ