نیسان 14, 2021 07:54 Asia/Tehran
  • ئاستی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گەییشتە ٦٠ کەس لە ڕۆژێکدا

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا باسی تۆمار کرانی ٥٩ ھەزارو ١٨٧ نمونەی تازەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە لەم وڵاتەدا لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی تەندروستیی تورکیا شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند: بە تۆمار کرانی  ٥٩ ھەزارو ١٨٧ نمونەی تازەی  توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو، ژمارەی توشبووان بەم ڤایرۆسە لە تورکیا گەییشتوەتە سێ ملوێن و ٩٦٢ ھەزارو ٧٦٠ کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەم وڵاتەش دا ٣٤ ھەزارو ٤٥٥ کەس ڕاگەیاند کە ئەم ژمارەیە لە چاو ڕێژەی ڕۆژی دووشەممە ٢٧٣ کەس زیادی کردووە.

«فەخرەددین کوجا» وەزیری تەندروستیی تورکیا شەوی چوارشەممە وێڕای ئاماژە کردن بە ئاستی سەرەوەی توشبوون و تیاچوون لە بەر کۆرۆنا لەم وڵاتەدا، وتیشی: لە دژوارترین قۆناغی دەستپێکی تەشەنای کۆرۆناداین.

ھەر لەم کاتەدا «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتە باسی تەگبیرێکی تازەی کرد لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا بۆ بەرنگار بووەنەوەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا.

بەم پێیە بڕیار وایە لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو لە کاتژمێر ٧ ھەتا ٥ی بەیانی قەدەغەی ھاتوچۆ جێبەجێ بکرێت و چالاکیی بەشی دەوڵەتیش ھەتا کاتژمێر چوار کەم بکرێتەوە.

سەرپەیڤ