پێکھاتنی لێژنەی لاوەکیی فەلەستین لە ئەنجومەنی نیشتیمانیی تورکیا
نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا گەڵاڵەی پێکھاتنی لێژنەیەکی لاوەکی بە ناوی «لێژنەی فەلەستین»یان لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پەسەند کرد.
ئەم لێژنەیە بڕیار وایە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی جەماوەری فەلەستین لەوانە ھێرشەکانی ئەم دواییەی ئەم ڕژێمە بۆ سەر غەززە تاوتوێ بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە کە پارتی دەستەڵاتداری دادوگەشەو پێشینەی ئەم وڵاتە لەمەڕ بە فەرمی ناسینی ڕژێمی زایونی لە ماوەی ساڵانی سەرەتای دامەزرانیەوە بە تەواوی ئاشکرایەو پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ڕژێمی زایونی و ئەم ھەڵوێستەی ئێستای یەک ناگرنەوە.
پێشتر «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش وتبووی، ئانکارا حەز بە چاک کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل دەکات، گەرچی سیاسەتی ڕژێمی زایونی لە ھەمبەر فەلەستینییەکان بە جێگای قەبوڵ نازانێت.
زۆرێک لە کاربەدەستانی وڵاتانی ئیسلامی ھاوڕێ لەگەڵ ناتڕەزامەندیی جەماوەری لە سەرتاسەری جیھان ھاتوونەتە دەنگ و بە شێوەیەکی ھاوتەریب دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان بە تایبەت لە غەززەیان ئیدانە کردووە.