May 21, 2021 13:15 Asia/Tehran
  • بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی «گوێلەن» بڕیاری گرتن بۆ زیاتر لە ٦٠ کەس دەرچوو

کاربەدەستانی دادەڤانیی تورکیا بڕیاری گرتنیان بۆ ٦٧ کەس لە گومانلێکراون بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمەکەی «فەتحوڵڵا گوێلەن» دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی تی ئاڕ تی، ١٧ کەس لەم کەسانە لە ڕیزی بەڕێوەبەرانی باڵای پێشووی پێکھاتەی پۆلیسن کە پێشتر پلەو پایەیان لێ سەندراوەتەوەو ٥٠ کەسیشیان لەو ئەندامە دەرکراوانەی سوپای تورکیان.

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ٢٤ پارێزگای تورکیا ئۆپراسیۆنێکیان بۆ قۆڵبەست کردنی ئەم کەسانە دەست پێ کردووە.

دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی ١٥ی ژولایساڵی٢٠١٦، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

 

سەرپەیڤ