حوزه‌یران 08, 2021 16:33 Asia/Tehran
  • ھەوڵی دووبارەی دادئەستێنی تورکیا دژی پارتی دیموکراتی گەلان

دادئەستێنێکی باڵای تورکیا وێڕای ئامادە کردنی دووبارەی دۆسیەیەک لخ دیوانی یاسای بنەڕەتی دا، خوازیاری قەدەغەی چالاکیی «پارتی دیموکراتی گەلان» بوو بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ھێزەکانی پەکەکە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیسنا، ئەم دادئەستێنە لە بەیاننامەیەکی نوسراوەدا وتی: «پارتی دیموکراتی گەلان» توشی ھێندێک تاوان ھاتووە دژی سەربەخۆیی ئەم وڵاتەو یەکگرتوویی نەپچڕاوەی نێوان وڵات و خەڵکەکەی.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مانگی مارس ئەم دادگەیە سزانامەیەکی ھاوچەشنی لە بەر نەبوونی وردیاتی پێویست گەڕاندبووەوە. لە سزانامەی تازەدا داوای ئەوە کراوە ھەتا ٥٠٠ ئەندامی  «پارتی دیموکراتی گەلان» چالاکیی سیاسییان لێ قەدەغە بکرێت و ھەژمارەکانیان لە بانکەکاندا دابخرێت.

ھەنگاوی ئەم دادئەستێنە لە مانگی مارس دا لوتکەی ساڵانێکی دوورودرێژ داپڵۆساندنی  «پارتی دیموکراتی گەلان» بوو کە سێھەمین پارتی گەورەی تورکیا دێتە ئەژمارو ھەتا ئێستا ھەزاران کەس لە ئەندامانی بوختانی پەیوەندی لەگەڵ تیرۆریزمیان بۆ کراوە. ئەم پارتەش ھەرچەشنە پەیوەندییەکی لەگەڵ تیرۆریزم دا ڕەت کردووەتەوەو ئەو ھەنگاوەی وەک کودەتای سیاسی ناوزەد کردووە.

سەرپەیڤ