حوزه‌یران 24, 2021 02:17 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی دەیان گومانلێکراوی ئاسایشتی و تیرۆریستی لە تورکیا

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوکات دا لە چەند پارێزگا، زیاتر لە ١٢٠ کەسیان بە تۆمەتی ئاسایشتی و تیرۆریستی ڕاپێچ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە درێژەی ھەنگاوەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی نەیاران و پاکتاوکردنی ئەم وڵاتە لە ئەندامانی سەربە «گوێلەن»، ڕۆژی چوارشەممە ١٢٨ کەس لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ڕاپێچ کران.

بە پێی نووسینی ڕۆژنامەی «دەیلی سەباح» پۆلیسی تورکیا ماوەی چەند ڕۆژێکە بە پێی فەرمانی داواکاری گشتی، ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی بۆ ڕاپێچ کردنی ١٣٢ گومانلێکراو لەوانە کۆمەڵێک لەشکریی سوپای ئەم وڵاتەی دەست پێکردووە.

بە قسەی سەرچاوە ئاسایشتییەکان ھەتا بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ١٢٨ کەس لەو ژمارەیە لە میانەی ئۆپزاسیۆنێکی ھاوکات دا لە چل پارێزگای تورکیا قۆڵبەست کران.

ھەواڵدەریی ئانادۆلۆش باسی ئەوەی کردووە کە ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە ھەمان ڕۆژی چوارشەممەدا ٣٢ گومانلێکراو بە ئەندامەتی و ھاوکاری لەگەڵ تاقمی تیرۆریستی داعشیشی لە سێ پارێزگای ئەو وڵاتە قۆڵبەست کردووە.

سەرپەیڤ