دەربازکرانی ٢٣١ پەناخواز لەلایەن پاسەوانی کەناراویی تورکیاوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399102-دەربازکرانی_٢٣١_پەناخواز_لەلایەن_پاسەوانی_کەناراویی_تورکیاوە
ھێزەکانی پاسەوانی کەناراویی تورکیا ٢٣١ کۆپبەریان لە مەترسیی نوقم بوون لە پارێزگای «چناق قەڵا» و لە ئاوەکانی باکووری دەریای ئیژە دەرباز کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 28, 2021 16:55 Asia/Tehran
  • دەربازکرانی ٢٣١ پەناخواز لەلایەن پاسەوانی کەناراویی تورکیاوە

ھێزەکانی پاسەوانی کەناراویی تورکیا ٢٣١ کۆپبەریان لە مەترسیی نوقم بوون لە پارێزگای «چناق قەڵا» و لە ئاوەکانی باکووری دەریای ئیژە دەرباز کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی ئاناتولی، ھێزەکانی پاسەوانی کەناراویی تورکیا ئەم کەسانەیان کە بە تەمابوون بە کەشتی ڕوو لە دوورگەی «مدیللی»ی یونان بکەن، دوای تێپەڕکردنی قۆناغی ئیداری گواستەوە بۆ ناوەندی ڕادەست کردنەوەی کۆچبەرانی شاری «ئایواجیک».

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دوو شارومەندی تورکیش بە تاوانی قاچاخی مرۆڤ قۆڵبەست کراون.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕەوشتی پەناخوازان لە سنوورەکانی تورکیاو یۆنان ئاڵۆزەو ئەورووپا بۆ پێشگرتن بە ھرووژمی پەناخوازو کۆچبەران ھەتا ئێستا ملیاران دۆلاری داوەتە تورکیا، کەچی ئانکارا ئەو بارەبووانە بە کەم دەزانێت.