نەژادپەرستەکان لە شارێکی تورکیا ٧ کوردی خێزانێکیان کوشت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i399175-نەژادپەرستەکان_لە_شارێکی_تورکیا_٧_کوردی_خێزانێکیان_کوشت
دوێنێ هەینی ٣٠ ی تەموز لەشاری کۆنیای تورکیا تورکە رەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد و ٧ کەسی ئەو خێزانەیان کووشت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2021 02:52 Asia/Tehran
  • نەژادپەرستەکان لە شارێکی تورکیا ٧ کوردی خێزانێکیان کوشت

دوێنێ هەینی ٣٠ ی تەموز لەشاری کۆنیای تورکیا تورکە رەگەزپەرستەکان هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد و ٧ کەسی ئەو خێزانەیان کووشت.

‌میدیاکانی کوردی تورکیا بڵاویانکردەوە کە ئەو هێرشە لەلایەن تورکە توندڕەوەکانی خەڵکی ناوچەکەوە کراوەتە سەر ئەو خێزانە.

هەفتەی رابردووش بە هەمان شێوە هێرشکرایە سەر خێزانێکی کورد و کەسێکی کوژراو چەندانی تر بریندار بوون.

ماوەیەکە لە ولآتی تورکیا کوردان تورکیا و بگرە ئەو کەسانەی ھەرێمی کوردستانیش کە بۆ گەشت و چارەسەر دەچنە تورکیا لەلایەن توندڕەوە تورکە رەگەزپەرستەکانەوە رووبەڕووی هێرش دەبنەوە.

کوردانی تورکیا پەنجەی تاوان دەخەنە پاڵ حکومەتی ئاک پارتی و مەهەپە کە لە رووی سیاسییەوە زەمینە بۆ ئەو تورکە رەگەزپەرستانە خۆش دەکەن، پەلاماری کوردان بدەن.