ئاب 08, 2021 16:51 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی کۆمەڵێک لە کەسانی ھاوپەیوەند بە کودەتا لە تورکیا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاندووە، دەستەیەکی ھاوپەیوەند بە کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی زایینی لە نزیکی سنووەرەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ یۆنان دا قۆڵبەست کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی، وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کاربەدەستانی ئاسایشتی ١٩ کەس لەوانە ١٣ کەس لە ئەندامانی سەربە ڕێکخراوەی «فەتحوڵڵا گوێلەن»یان لە کاتی ھەوڵدان بۆ چوونەدەرەوە لە وڵت لە نزیکی سنووری یۆنان قۆڵبەست کردووە.

ئەم وەزارەتخانەیە لە پەڕەی فەرمیی خۆی دا لە توییتێر ڕاشیگەیاندووە: ئەم کەسانە لە ھەوڵی ھەڵاتن لە تورکیا بوون لە ڕێگای سنوورەکانی یۆنانەوە کە لە پارێزگای «ئەدیرنە» لە باکووری ڕۆژئاوای تورکیا قۆڵبەست کران.

ئانکارا دەڵێت: فەتحوڵڵا گوێلەن ڕابەری ڕێکخراوەی گوێلەن کە لە ئەمریکادا سەقامگیرە، لەو گەڵاڵەڕێژە سەرەکیانەی کودەتا سەرنەگرتووەکەی ساڵی ٢٠١٦ی تورکیا بووە. لە ڕەوتی ئەو کودەتایەدا ٢٥١ کەس کوژران و نزیکەی ٣ ھەزار کەسیش بریندار بوون.

ئانکارا لەو باوەڕەدایە کە بزوتنەوەی «گوێلەن» و تەواوی کەسانی ھاوپەیوەند لەگەڵی دا ھێشتش ھەر بەنیازی دزەکردنە نێو دام و دەزگا دەوڵەتییەکانی تورکیا لەوانە سوپا، ھێزەکانی ئاسایشت و دەزگای دادن بۆ لاواز کردنی داڕشتی سیاسیی ئەم وڵاتە.

سەرپەیڤ