ئەردوغان: ئەمریکا بەڵێنەکانی لە بارەی ئەفغانستانەوە ڕانەپەڕاندووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i400955-ئەردوغان_ئەمریکا_بەڵێنەکانی_لە_بارەی_ئەفغانستانەوە_ڕانەپەڕاندووە
سەرۆک کۆماری تورکیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بەڵێنەکانی لە بارەی ئەفغانستانەوە ڕانەپەڕاندووە، وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ ھەنگاوێکی زیاتر لەم پەیوەندییەدا ھەڵگرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 23, 2021 07:33 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: ئەمریکا بەڵێنەکانی لە بارەی ئەفغانستانەوە ڕانەپەڕاندووە

سەرۆک کۆماری تورکیا بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەمریکا بەڵێنەکانی لە بارەی ئەفغانستانەوە ڕانەپەڕاندووە، وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ ھەنگاوێکی زیاتر لەم پەیوەندییەدا ھەڵگرێت.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ھەواڵیی «سی بی ئێس نیوز» وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ لە بارەی ھرووژمی زیاتر پەناخوازان کە لە پاش قەیرانی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، پەرەی سەندووە، ھەنگاوێکی زیاتر ھەڵگرێت.

ناوبراو لەو دیمانەیەدا وتیشی: ئێمە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار پەناخوازانی ئەفغانستانیمان ەیە و ئیدی ناتوانین لە وەرگرتنی پەناخوازی زیاتری  ئەو وڵاتە لە تورکیا پێشوازیی بکەین.

ئەردوغان مانگی ڕابردووش وتبووی، تورکیا نابێتە شوێنی مۆڵ درانی خەڵکی ھیچ وڵاتێک و سنوورەکانی وڵاتەکەی لە ھەمبەر ھرووژمی پەناخوازان پتەوتر دەکاتەوە.