تشرینی یه‌که‌م 21, 2021 16:30 Asia/Tehran
  • تەفروتوناکرانی تۆڕێکی سیخوڕیی موساد لە تورکیا

ڕێکخراوەی ھەواڵگریی تورکیا «میت»، تۆڕێکی سیخوڕیی ڕژێمی زایونی (موساد)ی کە لەو وڵاتەدا بە شێوەیەکی بەربڵاو خەریکی چالاکی نواندن بوو، تەفروتونا کرد.

ڕۆژنامەی «سەباح»ی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە نووسی: ئەم تۆڕە سیخوڕییە ١٥ کەسیەی ڕژێمی زایونی لە سێ بەش دا لە تورکیا چالاکی دەنواند کە ھێزەکانی ھەواڵگریی تورکیا ئەندامەکانیان ناس کردو گرتنیان.

ڕێکخراوەی ھەواڵگریی تورکیا ڕایگەیاند، ئەم تۆڕە سیخوڕییەی ڕژێمی زایونی خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە سەبارەت بە ھەڵسوڕاوانی دژی زایونی لە تورکیا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم تۆڕە سیخوڕییەی موساد نزیکەی ساڵێک لە ژێر چاودێری دا بوو.

سەرپەیڤ