کانونی یه‌که‌م 03, 2021 18:42 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی ئاستی ھەڵاوسانی ئابووری لە تورکیا

ناوەندی ڕێژەو ئاماری تورکیا ئاستی ھەڵاوسانی ئابووریی فەرمیی ئەم وڵاتەی پترلە سەدی ٢١ ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، ناوەندی ڕێژەو ئاماری تورکیا ئەمڕۆ ھەینی ڕایگەیاند: ئاستی ھەڵاوسانی ئابووری لەم وڵاتە لە مانگی نوامبەردا بە سەدی ٣/٥١ ھەڵکشان لەچاو مانگی ئۆکتۆبەر گەییشتووەتە سەدی ٢١/٣١ .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئاوا ئاستی ھەڵاوسانێکی ئابووری لە ماوەی سێ ساڵی ئەم دواییە لە تورکیا دەگمەن بووە.

بەڵام لە لایەکی دیکەوە، تاقمی توێژینەوەی ھەڵاوسانی ئابووری کە دامەزراوەیەکی نادەوڵەتییە لە تورکیادا، ژمارەی ھەڵاوسانی ئابووریی بۆ بەکارھێنا لەسەدا ٥٨/٦٥ ڕاگەیاندووە.

لە مانگی نوامبەری ڕابردوو ئاستب ھەڵکشانی پارەی دەرەکی لە چاو لیری تورکیا بە سەدی ٤٠/٣ گەییشتووە کە ئەمەش لە ساڵی ٢٠٠١ بەم لاوە دەگمەن بووە.

ڕۆژی چوارشەممەوە ھەر دۆلارێکی ئەمریکی بە ٢٤ لیر سەودای پێ کراوە.

دابەزینی تازەی بایەخی لیر دوای ئەوە دێت کە «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا جارێکی تر داکۆکیی لە پێوەری تازەی ئابووریی کردو وتی: ئەم پێوەرە لە سەر بنەمای کەم کرانەوەی نرخی سوودی بانکی دەبێت.

سەرپەیڤ