کانونی یه‌که‌م 28, 2021 15:57 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی داڕمانی بەھای دراڤی نیشتیمانیی تورکیا

بەھای دراڤی نیشتیمانیی تورکیا سەرباری ھەڵکشانی لە حەوتەی ڕابردوو، لە سەدا ھەشت توشی داڕمان ھاتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، لە جەنگەی نیگەرانیی سەرمایەدانەران لە مەڕ سیاسەتی دراڤیی تورکبا، بەھای لیری تورکیا لە بەرامبەر دۆلاردا گەییشتە ١١.٦ لیر.

لیری تورکیا لە ماوەی حەوتەی ڕابردوو بە خۆ تێ گەیاندنی بانکی ناوەندیی ئەم وڵاتەو زەرقاندنی ملیاران دۆلار لە بازاڕ پتر لە سەدی ٥٠ ھەڵکشا بوو.

بەرلەمە بەھای لیری تورکیا دوای مانگێک دابەزین لە بەر پەرۆشیی سەرچاوەگرتوو لە کەم کرانەوەی سووی بانکەکان لە لایەن «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە، گەییشتبووە نزم ترین ئاستی خۆی لە مێژووی دراڤی دەرەکی دا واتە ١٨.٤لیر لە بەرامبەر ھەر دۆلاردا.

داڕمانی بەھای لیر دراڤی نیشتیمانیی تورکیا، ھەڵاوسان و لە ئەنجام دا دەستکورتیی زیاتری خەڵک، بە شێوەیەکی دەگمەن دابەزینی ئاستی دڵخوازیی ئەردوغانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەشی لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ