لیرەی تورکی = داڕمان لە دوای داڕمان
سەرباری بەرزبوونەوەی بەهای دراڤی نیشتبمانیی تورکیا لەماوەی حەوتەی رابردوو، کەچی ئەمڕۆ چوارشەممەش لە سەدا دووی بەهاکەی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی دابەزی، شارەزایانی ئابوریش پێشبینی دەکەن هەڵاوسانی ئابوری لەتورکیا بۆ لەسەدا سی بەرزببێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە لیرەی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی ٢%ی بەهاکەی لەدەستدا و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠٨ لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
حەوتەی رابردوو دوای ئەوەی حکومەتی تورکیا، سیاسەتی پشتیوانیی دارایی و گۆڕانکاریی ئابوری لە وڵاتەکەیدا راگەیاند ، بەهای لیرەی تورکی بەنزیکەی نیوەی بەهاکەی بەدەست هێنایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە «رەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیا ھێشتاش سەرقاڵی وادەو بەڵێن دان بە خەڵکی وڵاتەکەیەتی و بەردەوام لەوە دڵنیایان دەکاتەوە کە دۆخی دارایی تورکیا باشتر دەبێت و دەڵێت :ههموومان پێکەوە له هاوینی داهاتودا دهبینین که ئابوریی وڵاتهکهمان دهگهیهنینه قۆناغێکی باش.