بانگەشەی ئەردوغان لە بارەی ئابووریی تورکیاوە
سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی کردووە کە وڵاتەکەی لە داھاتوودا دەبێتە وڵاتێکی ھەڵکەوتەی جیھان لە ڕووی ئابورییەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی چوارشەممە لە نەریتێکدا لە ئانکارا وێڕای ئاماژە کردن بە کرداری ئابووریی وڵاتەکەی بانگەشەی کرد: ئامانجی دەوڵەتەکەی ئەمەیە کە تورکیا ببیاتە ڕیزی دە وڵاتی ھەڵکەوتەی جیھانەوە لە ڕووی ئابوورییەوە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویەتی: ئێمە بەم تێبینییەی کە سەربەخۆیی لە تەکنۆلۆژیادا سەربەخۆیی سیاسیی تورکیا دەستەبەر دەکات، لە سەر ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین.
ئەم وتانەی سەرۆک کۆماری تورکیا لە کاتێکدایە کە بەھای دراڤی نیشتیمانیی ئەم وڵاتە لە ھەمبەر پارەی دەرەکی دا لەوانە دۆلاری ئەمریکا لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە بەھای خۆی لە دەست داوەو ئاستی ھەڵاوسانیش گەییشتووەتە پتر لە سەدی ٢١ کە ئەم بابەتە بووەتە ھۆێی ناڕەزامەندیی ئەم وڵاتە.
دابەزینی بەھای لیر، ھەڵاوسان و بە دوای ئەوەش دا ھەژارتر بوونی خەڵک بە شێوەیەکی دەگمەن لە ڕادەی دڵخواز بوونی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی کەم کردووەتەوە.