بەردەوامیی دژایەتیەکان لە گەڵ سەرۆکایەتی ئەردۆغان لە تورکیا
بە پێی راپرسیی ناوەندێکی توێژینەوە لە تورکیا ، سەتی شەستی شارومەندانی ئەم وڵاتە لەوان گەنجان لەسەر ئەم باوەڕەن کە سیستمی سەرۆکایەتی لە تورکیا سەرکەوتوو نیە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بە گوێرەی راپرسیی ئەنجامدراوی ئەم دواییانە لە 20 پارێزگا لە 81 پارێزگای تورکیا ، تەنیا سەتی 24.3ی وڵامدەران گوتیان سەرۆک کۆماریی لە تورکیا سەرکەوتوو بووە .
رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ساڵی 2018 دوای بەڕێوەچوونی کۆپرسیی سەرانسەریی کە گومانی ساختەکاریشی لەسەر بوو ، سەر لەنوێ وەک سەرۆکی ئەم وڵاتە ھەڵبژێردرا .
بەرھەڵستکارانی سیاسیی ئەردۆغان ، ناوبراو تاوانبار دەکەن بە دەورلێدانەوەی پەرلەمان لە رێگەی بڕیارارەکانی سەرۆک کۆماری ، لاوازکردنی دەسەڵاتی دادڤانی و ھەوڵدان بۆ سەرکوتکردنی ھەموو ناڕازیانی حکومەتەکەی .
بڕیارەکانی ئەردۆغان ، پرسە ئابووریەکانیشی گرتووەتەوە . رێژەی باڵای ھەڵاوسان لە تورکیا ساڵی رابردوو نرخەکانی سەتی 36.1 بەرزکردووەتەوە، زیان بە پێودانگەکانی ژیان دەگەیەنێ و دەبێتە ھۆی زیادبوونی ئاستی ھەژاری .