تەقینەوەی بۆرییەکی نەوت لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404700-تەقینەوەی_بۆرییەکی_نەوت_لە_تورکیا
سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی چوارشەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە ھێڵێکی بۆریی گواستنەوەی نەوتیان کرد لە ناوچەی «پازار جیک» لە پارێزگای «قەھرەمان مەرعەش»ی باشووری تورکیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2022 19:52 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی بۆرییەکی نەوت لە تورکیا

سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی چوارشەممە باسی ڕوودانی تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە ھێڵێکی بۆریی گواستنەوەی نەوتیان کرد لە ناوچەی «پازار جیک» لە پارێزگای «قەھرەمان مەرعەش»ی باشووری تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، شایەتحاڵان ھۆکاری تەقینەوەکەیان بۆ داکەوتنی تیرێکی مارەبا بە سەر ھێڵە بۆرییەکەدا گەڕاندووەتەوە.

لە بەر تەقینەوەو ئاگر کەوتنەوە لەم ھێڵی بۆریی گواستنەوەی نەوتە ڕێگای پەیوەندیی «قەرەمان مەرعەش» بۆ «غازی ئانتیبپ» داخراوە.

ھێشتا ھیچ کاربەدعەستێکی فەرمیی تورکیا لە بارەی ھۆکارو وردیاتی ئەم تەقینەوەیە ڕای خۆی دەر نەبڕیوە.