کانونی دوھەم 20, 2022 13:50 Asia/Tehran
  • بەڵێنەکانی ئەردوغان بە جەماوەری تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا کە لەگەڵ شەپۆلی ڕوولەپەرەی ناڕەزامەندییەکاندا بەرەوڕووە، بەڵێنی باش بوونی گوزەرانی خەڵکی دا لە داھاتوویەکی نزیک دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێنی باش بوونی ڕەوشتی ئابووریی ھەتا ھاوینی ٢٠٢٢ داوە.

ئەردوغان بانگەشەی کردووە کە گەڵاڵە ئابوورییەکانی دەوڵەت لە جەماوەری تورکیا لە بەرامبەر ئابوورییە ھەوسار پچڕیوە دەگمەنەکەی ئەم وڵاتە پارێزگاری دەکات و ئینجا لە بەڵێنێکی دیکەش دا ڕایگەیاند: کۆتایی ئەم مانگەی ژانویە داھات و ئاستی ژیانی ھەمووان بەرز دەبێتەوە.

بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ئەردوغان بۆ پێشگرتن بە دابەزینی بەھای لیر لە بەرامبەر دۆلار، بەھای پارەی نیشتیمانیی تورکیا لە یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٢ دابەزی و ھەر دۆلارێک بە ١٣.٩٢ گۆڕدرایەوە.

سەرپەیڤ