کانونی دوھەم 27, 2022 14:57 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەوڵەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ پێشگرتن بە داڕمانی بەھای لیر

سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا بە مەبەستی پێشگرتن بە داڕمانی زیاتری بەھای دراڤس نیشتیمانیی ئەم وڵاتە بەرنامەی تازە دەخاتە ڕوو.

«شەھاب کاواجی ئۆغلو» سەرۆکی بانگی ناوەندیی تورکیا وتی: بە کەڵک وەرگرتن لە تەواوی ئامێرەکانی سیاسەتی دراڤی ھەوڵ دەدەین ھەتا پێش بە داڕمانی بەھای لیر لە بەرامبەر دراڤی دەرەکی بگرین.

سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا ھەروەھا پێش بینیی کرد ھەڵاوسانی ئەم وڵاتە ھەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی دەگاتە لە سەدا  ٢٣.٢ .

ئەمە لە کاتێکدایە کە داڕمانی بەھا لیرو ھەڵاوسانی ئابووری و ئینجا پەرە سەندنی دەستکورتی و مەودای چینایەتی لە ئاستی دڵخواز بوونی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیای دابەزاندووەو جەماوەری ئەم وڵاتە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو چەندین جار بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبیەر بە گرفتی ئابووری ڕڕژاونەتە نێو شەقام و بازاڕەوە.

سەرپەیڤ