شوبات 02, 2022 20:33 Asia/Tehran
  • نێچیرڤان بارزانى بە نهێنی سەردانى تورکیای کردو لەگەڵ ئەردۆغان کۆبووەوە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بەسەردانێکی نهێنی رانەگەیەنراو گەیشتە تورکیاو لەگەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا کۆبۆوه‌.

سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا له‌ رێی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ  ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە چاوی بە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێم کەوت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانى بۆ تورکیا بۆ بەهێزکردنى پەیوەندیی دوو قۆڵی هەردوو لایەو هەروەها بۆ ئاگاداربوونە لە دۆخى سیاسىی ئێستای عێراق.

تائێستا سەرۆکایەتى هەرێم لەبارەى ئەو کۆبوونەوەیە هیچ زانیاری و راگەیەنراوێکى بڵاونەکردوەتەوەو ئامانجى سەردانەکەشى بۆ تورکیا دیار نییە.

ئەو سەردانەى نێچیرڤان بارزانى بۆ تورکیا هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانى لایەنەکانى عێراق بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێ، پێشتریش ئەردۆغان محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەری بانگهێشت کردبوو.

سەرپەیڤ