شوبات 03, 2022 11:15 Asia/Tehran
  • بوومەلەرزە لە تورکیا

بوومەلەرزەیەک بە تەوژمی ۵/۱ ڕیختەر گوێئاوەکانی ئانتالیای تورکیای هەژاند.

تورکیا لەو وڵاتانەی جیهانە کە بوومەلەرزەی زۆری تیادا ڕوو دەدات، بە جۆرێک کە بوومەلەرزە ۷/۸ ڕیختەرییەکەی ساڵی 1999 ی زایینی لە ناوچەی (گولجوک)ی ئەستەمۆڵ زیاتر لە 17 هەزار کوژراوی لێ کەوتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی بەرنگار بوونەوەی کارەساتە سروشتییەکانی تورکیا ناسراو بە (ئاقاد) بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆی تورکیا کاتژمێر 3ی سەرلەبەیانی بە کاتی خۆجێیی لە قوڵایی 13 کیلومەتریی دەریای سپی لە نزیکی ناوچەی (قازی پاشا) لە ئانتالیا ڕووی داوە.

لە بارەی ڕادەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم بوومەلەرزەیە هیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ